پێشڕەو تەها حەسەن
ڕێنماییکاری پەروەردەیی، لە قوتابخانەی دۆڵاڤاژێی ناحکومی
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرز تەنها پێوانەکردنی ئاستی زانستی قوتابی نین، بەڵکوو تاقیکردنەوەیەکە بۆ ژینگەی دەروونی و خێزانی و پەروەردەیی. بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی تێپەڕێنرێت، پێویستمان بە هاوکارییەکی چڕوپڕ هەیە لە نێوان ماڵ و قوتابخانەدا.
یەکەم: پەیامێک بۆ دایکان و باوکان (ماڵ، لانکەی ئارامی)
سەرکەوتنی منداڵەکەت لە هۆڵی تاقیکردنەوە، لە شەوی پێشتر و لەسەر مێزی نانی بەیانییەوە دەستپێدەکات. پێویستە دایبابان ئەم خاڵانە ڕەچاو بکەن:
١- ڕێکخستنی کات و جەستە: خەوتنی شەوانەی زوو، واباشە (کاتژمێر ٨ یان ٩) قوتابی، خەوتبێت، دوورکەوتنەوە لە شاشەکان (ئایپاد و مۆبایل) دوو کاتژمێر، پێش خەوتن، کلیلی تەرکیزی قوتابییە، واباشە، دوو کاتژمێر، پێش خەوتنی شەوانە، هیچ جۆرە خواردنێک نەخوات.
قوتابی، بەیانییان چۆنچۆنی خۆی ئامادە بکات، واباشە بەیانییان زوو لەخەو هەڵبستێت، ئەگەر نیو کڵاس ئاویش بێت، واباشە ئاو بخواتەوە، پێکهاتەی نانی بەیانی لە (هێڵکە، گوێز، ماست) لە خۆ بگرێت، چونکە ئەوانە وزەی پێویست بۆ مێشک دابین دەکەن.
٢- پاڵپشتی و پشتیوانی دەروونی: قوتابی، لە کاتی بەڕێکردنیان، چۆنچۆنی بێت، واباشە بەشێوەیەکی ڕاست و دروستی و پەروەردەیی، وەک، ماڵئاویکردنی بەیانییان بە ماچ و لە باوەشگرتن و وشەی ئەرێنی بێت. لەبری ئەوەی پێی بڵێن: “دەبێت نمرەی بەرز بێنیت”، پێی بڵێ ” کورە جوانەکەم یان کچە نازدارەکەم، ئەمڕۆ لە تاقیکردنەوەکان زۆر باش دەبێت، “دڵنیاییەم ئەوەی لە تواناتدا بێت ئەنجامی دەدەیت”.
٣- پێشوازی دوای تاقیکردنەوە: کاتێک منداڵەکەت دەگەڕێتەوە، با پێشوازییەکەت گەرم بێت، واتا، بە زەردەخەندە و ئامێزەوە، لە باوەشی بگرە، پاشان دەستپێشخەری مەکەن، پێیان بڵێن: ئەمڕۆ چۆنچۆنی بوی لە تاقیکردنەوەکەی ئەمڕۆ یان خراپ بوی، واتا قوتابی، خۆی با باسی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆتان بۆ بکات، چونکە هەندێک جاران، قوتابی لە یەکێک تاقیکردنەوەکان، ماندوو شەکەت ببیت، بۆیە رێگەی پێبدا، تۆزێک پشوو بدات، نەک بەپرسیاربارانکردن و لۆمەکردن قوتابی بخەینە ژێر فشارەوە، وەک پێی بڵێت: ئەمڕۆ لە تاقیکردنەوە چۆت بویت.
٤- دوورکەوتنەوە لە نەرێنییەت: بەراوردکردنی منداڵەکەت بە هاوتەمەنەکانی (کوڕی مام و هاوڕێیانی) گەورەترین گورزە لە متمانەبەخۆبوونی دەوەشێنێت، وەک پێیان مەڵێن: ئێوە وەک کوڕی مامتان یان هاوڕێیەکەتان زیرەک نیت.
5- سەیران و گەشتکردن: دەکرێ ئەو چەند ڕۆژەی تاقکردنەوەکان، هەوڵبدەن بۆ چوونە گەشت و میوانداریکردن، خۆتان بە دووربگرن.
6- کاتێک زانیتان لەیەکێک تاقکردنەوەکان باش نەبوە، واباشە زۆر لەسەر خۆ بن، واتا بە ئارامی مامەڵە لەگەڵ بکەن، چونکە هەر ڕەفتاریکی نەرێنی بکەن، بە دڵنیاییەوە کاریگەری نەرێنی لەسەر تاقیکردنەوەکان دروست دەکات.
دووەم: پەیامێک بۆ مامۆستایان (قوتابخانە، ژینگەی هاندان)
مامۆستای بەڕێز، تۆ تەنیا چاودێر نیت، بەڵکوو سەرچاوەی دڵنیایییت بۆ قوتابی. لەم ڕۆژانەدا پێویستە:
١- مامۆستایان، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، لەکاتی دیاریکراوی خۆی ئامادە بێت، بۆ ئەوەی بەیانییان بەمیزازێکی ئاسایی چاودێری قوتابییان بکەی، پێویستە شەوانە لەکاتێکی دیاریکراوی خۆتان بخەون، واباشە بە ئاو خواردنەوە و خواردنی نانی بەیانییان، چاودێری و بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەی.
٢- پێشوازییەکی مهرەبانە، مامۆستایان، پیش ئەوەی تاقیکردنەوەی بەقوتابییەکان بکرێ، پێویستە بەزمانێکی جوان و ڕەوان، بەخەندە و بەباوەشەوە، پێشوازی لەقوتابییان بکەن، پێیان بڵێن: ئێمە بەڕاستی ئەو چەند ڕۆژەی لە یەکتری دورکەوتبوینەوە، ئێمە زۆر بیری ئێوەمان کردبوو، خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەیەکتری دلشاد بووینەوە.
پاشان پێیان بڵێن: وەک ڕۆژانی ڕابردوو تاقیکردنەوەیەکی زۆر ئاسان و خۆش ئەنجام دەدەین.
٣- هەولبدەن کەش و هەوایەکی ئەرێنی بۆ قوتابییان بڕەخسێنن، واتا چەند دەتوانن بەشێوازێکی لۆژیک و پەروەردەیی هاوکاری قوتابییەکان بکەن.
٤- هەوڵبدەن لەدەربڕینی وشەی نەرێنی خۆتان بەدوربگرن، نمونە: ئەگەر قوتابی، لەکاتی تاقیکردنەوەکەدا، نەیتوانی وەک پێویست وەڵام بداتەوە یان لەشوێنی خۆی چەق وەستا، زۆر بەئاسایی وەربگرە، زەردەخەنەی بۆ دەرببڕە، پێی بڵێ: هیچ نییە، دڵنییاییەم هۆکارێک هەیە کە ئەمڕۆ ئامادە نیت، پێ بڵێ: جوانکیلەی خۆم، تۆ زۆر جوانی، خەم مەخۆ، ڕۆژانی داهاتوو زۆرمان لەپێشە، دڵنیاییەت دەکەمەوە هەموو ئەوانە تێدەپەڕێنین.
٥- هەوڵبدەن زمانی جەستە بۆ هەموو قوتابییەکی ئاست زیرەک و نازیرەک، بەشێوازێکی دروستی و پەروەردەیی دەرببڕن.
لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا:
با پرسیار بکەین بۆچی پێویستە ئەو ڕێنماییانەی سەرەوە وەک خۆیان بەهەند وەربگرین و جێبەجێیان بکەین؟
وەڵام:
لەبەر ئەو هۆکارانەی خوارەوە پێوستە بەوشێوازە مامەڵە لەگەڵ قوتابییان بکەین…
١- با بگەرێنەوە سەردەمی ئەوکاتەی، واتا باخۆمان بینینەوە بەرچاوی خۆمان، کە کاتی خۆی هەموومان قوتابی بوین، کاتێ مامۆستایان هەواڵی تاقیکردنەوەیان بە گوێچکەی ئێمەیان دەچرپاند، چەندە ناخۆش بوو، ئەوەندەش ڕووبەڕووی سترێیس و دڵەڕاوکێ دەبوینەوە، جگە لەوانەش مامۆستا، دوور لە ڕەچاوکردنی لە لایەنی سایکۆلۆژی پەروەردەیی، مامەڵەیەکی ناتەندروست و نالۆژیکی لەگەڵ قوتابییانیان دەکرد.
چۆن:
-٢ کاتێک ژینگەی دایبابان، وەک پێویست نەبێ، واتا ناتەبایی خێزان کاریگەی لەسەر ئەو قوتابییە دروست دەکات.
٣-قوتابی، کاتێک شەوی تاقیکردنەوەکەی، قوتابی وەک پێویست نەخەوتییە یان بەیانییان نانی نەخواردییە، بەدڵنییاییەوە ئەو قوتابییە وەک پێویست ناتوانێت وەڵامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە.
- دایبابان، لەکاتی خوێندن و پێداچونەوەی لەگەڵ منداڵەکەیان وەک، پێویست کاتیان نەبوە، واتا ئەوشەوی میوانیان هاتییە، واتا کاتیان لەبەر دەست نەبوە، بۆیە کاریگەری لەسەر وەڵامدانەوەی قوتابی دروست دەکات.
٤- ڕەنگە دایبابان و مامۆستایان، بەبێ ئەوەی بزانن منداڵەکەیان توشی پەتایەکی وەرزی یان نەخۆشیەک بوە، واتا، ناتوانێت وەک پێویست ئامادە ببیت.
٥- ئەو قوتابییانەی ئاستەنگی فێربونیان هەیە، ئەوانیش وەک پێویست ناتوانن وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.
٦- تێکچونی میزاجی وەرزی، یەکێک لەو هۆکارانەیە کە قوتابی ناتوانێت وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە.
٧- ڕەنگە هەندێک لەقوتابییان ترس و دڵەراوکێیان لە تاقیکردنەوەیان هەبێت…
٨- هەندێک جاران قوتابی گرفتی لەوانەیەکی دیاریکراو هەیە، واتا ڕقی لەو وانەیە دەبێتەوە، بۆیە ناتوانێت وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە.
٩-هەندێک جاران، مامۆستای بابەت دەبێتە ئەو هۆکارەی کە قوتابی وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوە نەداتەوە، نمونە: مامۆستا لەسەر قوتابی هاوار بکات، پێ بڵێ، تۆ جگە لە تاقیکردنەوەی ئەمرۆش، هەمیشە لە ڕۆژانی پێشووش بەو شێوازەی خراپ بوویت.
١٠- قوتابی، کاتێ لەماڵەوە دەردەچێت، نانی نەخواردوە، چونکە برسی نەبوە، بەڵام جووڵەی ناوپاس دەبێتە ئەو هۆکارە کەقوتابی لەکاتی تاقیکردنەوە برسی دەبێت، بۆیە کاریگەری لەسەر وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوەی دروست دەبێت.
١١- یەک ڕۆژ پێش تاقیکردنەوەکان، قوتابی داوای کڕین یارییەکی لەدایبابانی کردوە، بەڵام دایبابان ناتوانن بەشێوازێکی پەروەردەیی قسەی لەگەڵدا بکەن، بەڵکوو بەشێوازێکی هەڵە و ناپەروەردەی قسەی لەگەڵ دەکەن، ئەوکاتەش قوتابی ناتوانێت وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوەکان بداتەوە.
١٢- ناڕێکی و تەسک و تروسک، وەک پۆشینی جلوبەرگو و پێڵاوی قوتابی، دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی قوتابی سەنتەر نەبێت و وەڵامی تاقیکردنەوە وەک پێویست نەبێت.
١٣-ژینگەی ژوری قوتابییان ئاسای نەبێت، یان زۆر ساردبێت یان زۆر گەرم بێت، ئەوکاتەش قوتابی وەک پێویست وەڵامی تاقیکردنەوەکان ناداتەوە.
١٤- بەرێوەبەر یان مامۆستایان، لە ناو هۆڵ زۆر دەچن و دێن، بەدڵنیاییەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر ژینگەی قوتابی دروست دەکات.
١٥-ڕەچاوی نەکردنی جیاوازی تاکایەتی، قوتابی چاوی کزە، ناتوانێت وەک پێویست ئامادە ببێت.
١٦- ڕەچاونەکردنی قوتابییانی پەروەردەیی تایبەت، وەک دسیلکیسا، ئاستەنگی فێربوون، بیرکۆڵ، ئۆتیزم، جووڵەی زۆر و کەمئاگای، ئەوانیش وەک پێویست ناتوانن لەهەموو ژینگەیەکی تر وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە.
لەکۆتاییدا، پێش ئەوەی بە قوتابی بڵێن: بۆچی ناخوێنی، لەو تاقیکردنەوەیەش دەرناچێ؟
بابێن ئەو پرسارانەی سەرەوە ئاراستەی خۆمان بکەینەوە، ئینجا وەڵام بدەینەوە، بڵێێن: تۆ بڵێ: یەکێک لەو هۆکارانەی سەرەوە نەبویتە گرفتێک، بۆ ئەوەی قوتابی بەو شێوازە وەک پێویست لە تاقیکردنەوە ئامادە نەبوە!
تکایە لە پێناو ڕەچاوکردنی دۆخی ژینگەی دەرونی قوتابییان، ئەو ڕێنماییانە با وەک خۆیان جێبەجێیان بکەین.
ڕاستە ئێمە لە ئێستادا مامۆستایان، بەڵام پێشان مناڵ و قوتابی بوین، کەواتە ئێمە وەک مامۆستایانی هەینێ نابین، قوتابی لە بن دەستمان ڕابکات…






























































