شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
پرۆفیسۆر دیتمار ئۆستەر راشین، پزیشكی ددانی ئەڵمانی دەڵێت:” هەبوونی كلسی ددانەكان رێگەیەكی خێرایە بۆ تووشبوون بە كلۆربوونی ددانەكان، هەوكردنی پوك و راگری ددانەكان.”
پرۆفیسۆر ئۆستەر راشین، جێگری سكرتێری كۆمەڵەی پزیشكانی ددانی ئەڵمانییە، دەڵێت:” هەبوونی كلسی ددان رێگەیەكی خێرایە بۆ گەشە و زۆربوونی بەكتریاكان لەسەری، ئەوەش بە تێپەڕبوونی كات دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددان و هەوكردنی پووك، گرنگترین نیشانەكانی بریتین لە خوێنبەربوون، هەڵئاوسانی پووك و پەیدا بوونی بۆنی ناخۆش لەنێودەم.”
هەروەها دەشڵێت:” بۆ ئەوەی دووربن لەو لێكەوتە نەخوازراوانە، رۆژانە دووجار دەم و ددانتان بشۆن بە بەكارهێنانی فڵچەو هەویرێكی ددان كە فلۆرایدی تێدابێ، هەروەها رۆژانە داوی تایبەت بە ددانەكان بەكاربهێنن.”
سەرچاوە/سایتی زانیاری