دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە زنجیرە لێدوانێکی نوێدا سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، فشارە توندەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر تاران خستە ڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە ئێران ناچار کراوە دەستبەرداری پڕۆژە ئەتۆمییەکانی ببێت.
کۆتاییهێنان بە پڕۆژەی ئەتۆمی:
ترەمپ ڕایگەیاند، کە ئێران واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم دەهێنێت و هەر هەنگاوێک کە بەرەو چەکی ئەتۆمی دەیبات ڕادەگیرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد؛” تاران پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ڕێژەی 100٪ دەوەستێنێت و ئەمریکاش بە شێوەیەکی مسۆگەر دەست بەسەر سەرجەم پاشماوە و تۆزە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتەدا دەگرێت.
دانوستان و پەیوەندییەکان:
سەبارەت بە گفتوگۆ دیپلۆماسییەکان، ترەمپ وتی: “ئێمە لە پەیوەندیی ڕاستەوخۆداین لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بەڵام هیچ پەلەیەکمان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن،”
فشاری سەربازی و ئابووری:
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر کاریگەریی هێرشە سەربازییەکانی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند:
لە ڕووی سەربازییەوە: هێرشەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی زۆر توند سەرکردایەتییە سەربازییەکانی ئێران و تواناکانیانی لاواز کردووە.
لە ڕووی ئابوورییەوە: بەهۆی گەمارۆدانی بەندەرەکان، پێشبینی دەکرێت ئابووریی ئێران لە ژێر قورسایی ئەو فشارانەدا بە تەواوی دابڕمێت.




























































