د . حەسیب ئەدیب زاخۆی*

ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارە کۆمەڵێک ڤایرۆسە کە لە لایەن مێشوولە (بەتایبەت مریشک و مشکەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێنەوە و بە پێچەوانەی زۆرێک لە ڤایرۆسەکانی ترەوە ئەم ڤایرۆسە ناتوانرێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر بگوازرێتەوە (جگە لە جۆرێکی زۆر دەگمەن لە ئەمریکای لاتین). ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە دەتوانێت بگوازرێتەوە کاتێک بەرکەوتنی لەگەڵ مشک و پیساییەکانیان، میز، پیسایی یان لیکی هەیە.
ئەمەش زیاتر لەکاتی پاککردنەوەی ژێرزەمین و شوێنە جێهێڵراو و ڕزیوەکاندا ڕوودەدات کە مشکێکی زۆر تێیدا ژیاون و لەکاتی پاککردنەوەی ئەو شوێنانەدا تۆز و خۆڵ لە شوێنێکی پیسبوو بە پیسایی مشک بەرز دەبێتەوە و لەلایەن مرۆڤەوە هەڵمژێت، ئەگەری تووشبوون و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ زۆر بەرز دەبێت، حاڵەتی تریش هەیە، کە زۆر دەگمەنە و ئەوەش ئەگەر کەسێک مشک پێوەی بدات ( گازی بگرێت) . کاتێک تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت، نیشانەی ئاشکرای هەیە، وەک: سەرمایەکی زۆر، تا، لەرز، ئازاری ماسولکەکان (بەتایبەت لە پشت و ڕان)، سەرئێشە، سکچوون و ڕشانەوە. وە دوای چەند ڕۆژێک کەسی تووشبوو تووشی تەنگەنەفەسییەکی توند دەبێت بەهۆی پڕبوونی سییەکان لە شلە. بە پشتبەستن بە جۆرە مەترسیدارەکانی ئەم ڤایرۆسە، بەپێی جۆری ڤایرۆسەکە، دەبێتە هۆی دوو نەخۆشی سەرەکی کە مەترسیدارن، جۆری یەکەمیان نەخۆشی هەوکردنی سییەکانی هانتا (HPS)ە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت و بەداخەوە ڕێژەی مردنی بەرزە، جۆری دووەمیش بریتییە لە تای خوێنبەربوون لەگەڵ تێکچوونی کارکردنی گورچیلە (HFRS). ئەم جۆرە لە ئەوروپا و ئاسیا زیاترە و کاریگەری لەسەر گورچیلە دەبێت. باشترین ڕێگا بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە کوشندەیە دوورکەوتنەوەیە لە مشک و مشک بەتایبەت لەو شوێنانەی کە مشک بە کۆمەڵ دەژین، هەروەها پاراستنی پاکوخاوێنی باش. ئەگەر شوێنێک پاک دەکەیتەوە کە گومانی پیسایی مشکی لێدەکرێت، پێش پاککردنەوەی بە مادەی تەعقیمکەر وەکو سپیکەرەوە شێدار بکە بۆ ئەوەی تۆز و خۆڵ بڵاونەبێتەوە. هەموو کاتێک دەمامک و دەستکێش بەکاربهێنە، بەتایبەتی لەو شوێنانەی کە مشکی تێدایە.
ئێستا هەشت کەس پشتڕاستکراونەتەوە یان گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، کە سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ئەوانیش ژن و مێردێکی هۆڵەندی و هاووڵاتییەکی ئەڵمانییە.
کەشتییەکە ڕۆژی چوارشەممە لە کیپ ڤێردی بەجێهێشت و بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە لە شاری تێنریفی جێگیر بێت.
نیگەرانییە گەورەکە ئەوەیە کە هیچ چارەسەر و دەرمانێکی تایبەت بۆ ڤایرۆسەکە نییە و بەپێی ئامارەکانی سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا، نەخۆشییەکە دەتوانێت لە زیاتر لە ٣٥%ی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشی هەناسەدان بکوژێت.
یەکەم قوربانیی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیاوێکی هۆڵەندی تەمەن ٧٠ ساڵ بوو کە لە ١٢ی نیساندا بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە دوای تووشبوون بە تا و سەرئێشە و سکچوونی سووک گیانی لەدەستدا، هاوژینەکەی تەمەن ٦٩ ساڵ کە لەناو کەشتییەکەدا نەخۆش کەوتبوو، لە ٢٢ی ئایاردا لە نەخۆشخانەیەکی شاری جۆهانسبێرگ لەهۆش خۆی چوو لە کاتی گواستنەوەی بۆ هۆڵەندا گیانی لەدەستدا. هەروەها ژنێکی ئەڵمانی لە 12ی ئایاردا لەناو کەشتییەکەدا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی پێنج ڕۆژ پێشتر نیشانەکانی دەرکەوت.

پێویستە وەزارەتەکانی تەندروستی زۆر هۆشیار بن لە بەرەنگاربوونەوە و وەرگرتنی ئەم ڤایرۆسە کە زۆر لە کۆرۆنا مەترسیدارترە، بە جددی و ڕێگریکردن لە دزەکردنی.
بەڕای من بۆ ماوەیەک باشترە ئەو گەشتیارانەی لە دەرەوەی وڵاتەوە دەچنە ناو هەر وڵاتێکەوە بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێراق، لە هەموو خاڵە سنوورییەکان و ئاسمانی و دەریاییەکان، شوێنی ترانزێت دابنێن کە شلەیەکی تەعقیمکەری تێدا بێت و بنی پێڵاوەکانیان تەڕ بکەن و تەعقیم بکەن. ئەمەش چارەسەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەگەر ئەگەری ئەوە هەبێت کە ئەم ڤایرۆسە لە ژێر پێڵاوی کەسێکدا بێت و بەبێ ئەوەی بزانێت بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەوا بە خێرایی لەناو دەچێت و مەترسی گواستنەوەی بێلایەن دەبوو.
بەهیوای تەندروستی هەموو خەڵکی جیهان بەگشتی و هاونیشتمانانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
لەگەڵ ڕێزێکی زۆرەوە.
*دیپلۆماتکاری ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا

































































