بەڕێوبەرایەتیی گشتی بانکە بازرگانییەکان وەزارەتی دارایی بڵاوی كردەوە:”لەچوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوەو یەکخستنی بانکە حکومیەکان کەماوەی چەند مانگێکە دەستی پێکردووە ، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە و لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.”
ئاماژەی بەوە داوە: “لەو چوارچێوەیەشدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە لەماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.”






























































