زاری کرمانجی
سەرچاوەیەک لە بەغدا بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” کەمێک بەر لە ئێستا، نزیکەی 300 ملیار دینار وەک پارەی تەواوکاری مووچەی مانگی 4 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی کوردستان .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ( ١١ ی ئایاری ٢٠٢٦ ) بڕی ( ٦٦٣،٨٠٥،٠٠٠،٠٠٠ ) شەش سەدو شەست و سێ ملیارو هەشت سەدو پێنج ملیۆن دینار وەک بەشێک لەتەمویلی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی، وەزارەتی دارایی کوردستان ئەمڕۆ خشتەی مووچە بڵاودەکاتەوە و سبەی چوارشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4ـی فەرمانبەران دەکرێت.






























































