بەرپرسی ئاماری نەخۆشخانەی ئاشتی و فێرکاری : 64 ڕووداوی هاتووچۆ، 15 حاڵەتی سووتان هەبووە
شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
شاسوار ڕەسوڵ، بەرپرسی ئاماری نەخۆشخانەی ئاشتی و فێرکاری، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئاماری یەک مانگی ڕابردووی ئەو کەسانەی بە مەبەستی چارەسەرکردن سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی و فریاکەوتنیان کردووە 14038 بوونە، بەو شێوەیە ( بەشی ستی ستکان 357 کەس، MRI 266، تیشک 2026، سۆنەر 805، ئیکۆ614، هێلکاری دڵ 789، کرانەوەی دڵ 28، چارەسەری سروشتی 716، بەشی خەوتووەکان 348، شەبەکەبالۆن 15 کەس بوونە).
هەروەها ئەوەشی خستەروو:” لەماوەی یەک مانگی ڕابردوو 49750 پشکنین لە بەشی تاقیگە بۆ نەخۆشەکان کراوە، هەروەها 213 نەشتەرگەری ئەنجامدراون، 64 ڕووداوی هاتووچۆ، 15 حاڵەتی سووتان و دوو ڕووداوی گولە ڕوویانداوە، لەم ئامارەدا هەشت حاڵەتی مردن هەبووە.