د.ئازا کامەران:
بۆ یەکەمجار عێراقییەکان لە ڕیزبەندی پلەی یەکەم نزیک بوونەوە و بەپێی نوێترین ریزبەندیی گۆڤاری “CEOWORLD”ی ئەمریکی بۆ ساڵی 2026، عێراق چووەتە ریزی ئەو 25 وڵاتەی کە زۆرترین رێژەی قەڵەوییان تێدایە و بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی وەرزش ئەنجام نادەن.
لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، لە کۆی 197 وڵات، عێراق پلەی 172ی گرتووە لە رووی رێکیی جەستەوە (واتە لە کۆتاییی لیستەکەدایە).
ریزبەندیی گۆڤارەکە نیشانی دەدات کە لە ساڵی 2026دا رێژەی قەڵەوی لە عێراقدا گەیشتووەتە 39.28%، بە جۆرێک رێژەی قەڵەوی لەنێوان پیاواندا گەیشتووەتە 30.43% و لەنێوان ژنانیشدا 48.13% بووە.

































































