د.ئازا کامەران:
لویس فیگۆ: “هەمیشە پرسیاری ئەوەم لێدەکرێت کە گەورەترین جیاوازی نێوان بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید چییە؟ دوای ئەوەی لە هەردوو یانە یاریم ئەنجام داوە، دەتوانم بڵێم ئەوان دوو جیهانی تەواو جیاوازن لە یەکترین.”
” کاتێک لە بەرشلۆنە یاریم دەکرد، هاندەرانی یانەکە بە دڵسۆزی و خۆشەویستییەکی زۆرەوە ئامادەی یارییەکان دەبوون، هەست و سۆزێکی زۆر لە نێوان یاریزانەکان و هاندەراندا هەبوو, بردنەوەی یارییەک هاندەرانی زۆر دڵخۆش دەکرد.”
“بەڵام لە ڕیاڵ مەدرید، عقڵییەتەکە جیاواز بوو، بردنەوە ئامانجی نەبوو، بەڵکو ئەرکێکبوو لەسەر شانت، هەفتەکانی یەکەمم لە بیرە لە ڕیاڵ مەدرید، کاتێک بردنەوەمان بەدەستدەهێنا، لە ژووری خۆگۆڕینەکان، هیچ یاریزانێک ئاهەنگی نەدەگێرا و هاندەرانیش بردنەوە لایان شتێکی ئاسایی بوو، ئەم شتە بۆ من زۆر نامۆ بوو، دواتر یاریزانێکی گەورەی یانەکە پێگوتم، لە ڕیاڵ مەدرید دوای بردنەوەی یارییە ئاهەنگ ناگێڕین، بەڵکو دوای بەدەستهێنانی نازناوەکان ئاهەنگ دەگێڕین.”





























































