زاری كرمانجی
هه‌وكردنی پرۆستات بریتیه له هه‌وکردنی ڕژێنی پڕۆستات، ئه‌و ڕژێنه‌ی که ده‌که‌وێته ژێر میزڵدانی ڕه‌گه‌زی نێر، ڕژێنی پڕۆستات شله‌یه‌ک دروست ده‌کات که خۆراک ده‌دات به تۆوی و هه‌روه‌ها یارمه‌تی گواستنه‌وه‌شی ده‌دات و هۆكاری سه‌ره‌كی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه به‌كتریایه.
نیشانه‌كانی هه‌وكردنی پرۆستات:
- زۆر میزکردن، پێویستی به‌په‌له‌ی میزکردن و هه‌ستكردن به ئازار و سووتانه‌وه له کاتی میز کردن.
-زۆربه‌ی جار ژانی ئێسکی حه‌وز یاخود ژانه پشتی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
سێ جۆر له هه‌وكردنی پرۆستات هه‌یه :
-هه‌وکردنی له‌ناکاوی (ماوه کورت) به‌کتریایی
-هه‌وکردنی درێژخایه‌نی به‌کتریایی
-هه‌وکردنی درێژخایه‌نی نابه‌کتریایی
نیشانه‌کانی ده‌وستێته سه‌ر جۆری هه‌وکردنه‌که:
1- نیشانه‌كانی هه‌وکردنی له‌ناکاوی به‌کتریایی “ماوه کورت”
-تا و له‌رز، ئازار له خواروی پشت یاخود حه‌وز.
-کێشه‌ی میزکردن، ده‌رپه‌ڕینی تۆ‌و به ئازار له کاتی جووت بوون.
2- نیشانه‌كانی هه‌وکردنی دێژخایه‌نی به‌کتریایی:
نیشانەکانی ئه‌م جۆره له‌سه‌رخۆ ده‌ست پێده‌کات و به‌زۆری زۆر توند نیه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی کات نیشانه‌کان خراپتر ده‌بن، و بریتین له:
-زۆر میز کردن به تایبه‌ت له شه‌واندا و پێویست به‌په‌له‌ی میزکردن.
-ئازار له کاتی میز کردن، ئازار له ناوچه‌ی حه‌وز.
-دروست بوونی ئازار له به‌شی خواره‌وه‌ی پشت یاخود له ناوچه‌ی ئه‌ندامی زاوزێ.
-میزکردن به گرانی، هه‌ندێک جار خوێن له‌گه‌ڵ میز یاخود تۆ‌و ده‌رده‌چێت له کاتی جووتبوون، ده‌رچوونی تۆ‌و به ئازار له کاتی جووت بوون.
- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش.
-زۆر هه‌وکردنی میزڵدان.
3-هه‌وکردنی درێژخایه‌نی نابه‌کتریایی، به‌نزیکه‌یی وه‌ک جۆری درێژخایه‌نی به‌کتریایییه، به‌ڵام تای له‌گه‌ڵ نیه.
ئه‌م كه‌سانه زیاتر توشی هه‌وكردنی پرۆستات ده‌بن:
1-به پێچه‌وانه‌ی کێشه‌کانی تری پڕۆستات، هه‌وکردنی پرۆستات له که‌سانی گه‌نج زیاتر ڕووده‌دات (ته‌مه‌نی خوار 40 ساڵی).
2-هه‌وکردنی میزڵدان.
3دانانی سۆنده‌ی میز.
4-به‌تاڵ نه‌کردنی میزڵدان له میز به‌شێوه‌ی ته‌واو و پێویست.
5-ئه‌و که‌سانه‌ی تووشی ئایدز بووینه زیاتر له مه‌ترسی تووشبوونی هه‌وکردنی پڕۆستاتن.
-که‌ی سه‌ردانی پزیشک بکرێت؟
هه‌رکاتێک هه‌ریه‌ک له نیشانه‌کانی هه‌وکردنی پڕۆستاتت هه‌بوو ئه‌وا پێویسته سه‌ردانی پزیشک بکه‌یت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر نیشانه‌کان له‌ناکاو ده‌رچوون، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ته‌واو وه‌رنه‌گریت له کاتی زوودا، ئه‌وا هه‌وکردن بڵاو ده‌بێته‌وه له ته‌واوی جه‌سته‌ت، ئه‌گه‌ر تۆ چاره‌سه‌ریت وه‌رگرت ، پێویست دوای ته‌واوی کردنی کۆرسی ده‌رمانه‌کانت سه‌ردانی پزیشک بکه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بیت که هه‌وکردن نه‌ماوه به ته‌واوی.
ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه:
هه‌وکردنی پڕۆستات ده‌بێته هۆی زیاد کردنی ئاستی مادده‌ی پی ئێس ئه‌ی، پی ئێس ئه‌ی بریتیه له مادده‌یه‌ک که له ڕژێنی پڕۆستات ده‌رده‌چێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م مادده‌یه له خوێن له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار (به‌ڵام هه‌موو جارێک نا) نیشانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌گه‌ر تۆ ئاستی مادده‌ی پی ئێس ئه‌یت به‌رزبوو و هه‌وکردنی پڕۆستاتیشت هه‌بوو ئه‌وا پێویسته خۆت بپشکنیه‌وه دوای ئه‌وه‌ی کۆڕسی ده‌رمانت به‌ته‌واوی وه‌رگرت.
یه‌کێک له ئاڵۆزیه‌کانی تر، له‌وانه‌یه ببێته نه‌زۆکی، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چاره نه‌کرێت ئه‌وا ده‌بێت هۆی ڕێگرتن له میز کردن که ئه‌میش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێده‌که‌وێته‌وه.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه:
-زۆر ئاو بخۆره‌وه.
-کحول مه‌خۆره‌وه یاخود که‌م بکره‌وه.
-خۆراکی تیژ مه‌خۆ.
-میز له ماوه‌ی ڕێک و پێک بکه.
-چاڵاکی جنسیت ڕێک و پێک بێت.
س: تاقیگه‌ی د.گۆڤه‌ند





























































