زاری کرمانجی
لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سۆران، ئۆتۆمبێلێک چووە ژێر بارهەڵگرێک و لە ئەنجامی پێکدادانەکە چەند کەسێک بریندار بوون .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، ئـاگـادارکراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە نێوان ئۆتۆمبێلی جۆری شۆڤرلێت ئەڤیۆ و تارسدیس ئەکتڕۆس تڕێلە لە ڕێگای سۆران- جوندیان نزیک پارکی گوڵان لە ئەنجامی ڕووداواکە دوو کەس بریندار بوون.
هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێرانیش دەکات، پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.




























































