قەیرانی کەشتیە گەشتیارییەکە و جێگیربوونی لە دوورگەکانی کەناری و تێنێریفێ لە ئیسپانیا، کە سەرنشینانی چەند وڵاتێکی لەخۆگرتبوو، قەیرانێکی تەندروستی بەدوای خۆیدا هێناوە و چەند کەسێک تووشی ڤایرۆسی هانتا بوون. زانایان دەڵێن هێشتا دڵنیایی تەواو نییە کە ڤایرۆسەکە لە نێوان مرۆڤدا بڵاوبێتەوە، بەڵام ئەگەر جۆری “ئەندێز” بێت، ئەگەرەکە بەهێزتر دەبێت. ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دڵنیایی داوە کە دۆخەکە وەکو کۆڤید مەترسیدار نییە و لە ژێر چاودێری تەواودایە.




























































