چاودێرێكی سیاسی: لەسەر حیسابی خەڵكی سلێمانی گیرفانەكانی خۆیان پڕ دەكەن
زاری كرمانجی – سۆران:
سالار ئەحمەد، چاودێری سیاسی، بۆ زاری كرمانجی گوتی:” یاسا دەبێت بۆ هەمووان وەكو یەك بێت، نابێت كەسانێك تۆمەتبار بن بە كوشتنی خەڵكێك و حزبێكی سیاسییش داڵدەی تۆمەتباران بدات و رێگە نەدات دامودەزگاكانی حكوومەت كاری خۆیان بكەن و تۆمەتباران راپێچی دادگا بكەن.
ئەو چاودێرە، دەشڵێ:” سلێمانی بە جۆرێك وێران بووە، تەنانەت ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن بەنزینی تێدا نەماوە و هەموو داهاتی ئەو شارەیان بردووە، هەتا دەستیان بۆ ئەو داهاتە بردووە كە حكوومەت بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەنێرێت، لە خزمەت دژە تیرۆری سلێمانی سەرف دەكەن، ئەوانیش دێن خەڵك تیرۆر دەكەن، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت كە ئەوان هەموو ئامانجیان ئەوەیە گیرفانەكانی خۆیان پڕ بكەن، ئەگەر ئەو ئامانجە لەسەر حیسابی برسی كردن یان رفاندن و كوشتنی خەڵكیش بێت بەلایانەوە گرنگ نییە”.