ڕائیب زراری -زاری كرمانجی :
دەست دەكرێت بە دابەشكردنی سەبەتەی سێیەمی خۆراك.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراك بڵاوی كردەوە، دەست دەكرێت بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی سەبەتەی سێیەمی ساڵی 2026 .
دەشڵێت، بۆ ئەم مەبەستە بریكارەكان دەتوانن ڕۆژی سێشەممە سەردانی بانكی جنوب ئیسلامی بكەن و پارە بخەنە سەر ڤیزە كارتەكەیان.
باسی لەوەش كراوە، بەنیسبەت ڕێژەی پارەكە بۆ هەر نەفەرێك، بڕی هەزار و 150 دینار بخەنە ڤیزە كارت، واتە 100 دینار كەمتر لە مانگی پێشتر.
مادە خۆراكییەكان بریتین لە زەیت و شەكر و برنج و نیسك و دۆشاوی تەماتە.





























































