شههلا سۆفی- زاری كرمانجی:
مانگۆ یەکێکە لە میوە بەناوبانگەکان کە سهرهڕای تامه ناوازەكهی ئەم میوەیە بەها خۆراکییەكوه زۆر بەرزە وتایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری هەیە.
مانگۆی تازە زیاتر لە 22 گرام شەکری سروشتی لە هەر کوپێکدا (165 گرام) لەخۆدەگرێت، کە بە بەراورد لەگەڵ میوەکانی تر تاڕادەیەک بەرزە. بەڵام هیچ بەڵگەیەک نییە کە خواردنی مانگۆ ناتەندروست بێت یان مەترسیدار بێت بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شهكرهیان هەیە.
ئهم میوهیه سەرچاوەیەکی باشە بۆ ماددە خۆراکیەکانی بەرگری لەش وهك :ڤیتامین A وC مس, فۆلێت, ڤیتامین E, ڤیتامینەکانی B.
مانگۆ مادەی خۆراکی تێدایە کە یارمەتی پاراستن و بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ دەدات؛ بۆ نموونە بڕێکی زۆر لە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە سوڕی خوێن باشتر دەکات و دەتوانێت ئاستی پەستانی خوێن کەم بکاتەوە. جگە لەوەش پێکهاتەیەکی دژە ئۆکسانی سروشتی بەهێزی تێدایە کە پێی دەوترێت مانجیفێرین کە زۆر کاریگەرە لە پاراستنی تەندروستی دڵ.
میوهی مانگۆ چەند تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی هەیە کە وا دەکات سوودی هەبێت بۆ تەندروستی هەرس. جگە لەوەش، بەو پێیەی بڕێکی زۆر ئاو و ڕیشاڵی تێدایە، ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردن و نەهێشتنی کێشەکانی هەرس وەک قەبزی و سکچوون. دەوڵەمەندە بە ماددەی پۆلیفینۆڵ. ڕەنگە پۆلیفینۆڵەکان تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەبێت و لەش لە فشاری ئۆکسجین بپارێزن کە هۆکاری سەرەکی زۆر جۆری شێرپەنجەیەوهك شێرپەنجەی مەمک. مەنجیفێرین کە لە ڕاستیدا پۆلیفینۆڵێکی سەرەکییە لە مانگۆدا و لەم دواییانەدا گرنگییەکی زۆری پێدراوە بەهۆی کاریگەرییە بەڵێندەرەکانی دژە شێرپەنجە.
مانگۆ تایبەتمەندی ئیفرۆدیزیکی هەیە و هەروەها پێی دەوترێت میوەی خۆشەویستی چونكه دەتوانێت هێزی پیاو زیاد بکات و یارمەتی ڕێکخستنی هۆرمۆنە سێکسییەکانی بدات.




























































