ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
هەموومان ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە چا دەخۆین وەک کلتورێکی کوردەواری لێهاتووە کە ڕۆژانە چەندین کوپ لە چا دەخۆینەوە بەگشتی تەندروستە، بەڵام خواردنەوەی زۆر بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٣-٤ کوپ لە ڕۆژێکدا دەبێتە هۆی کاریگەری لاوەکی نەرێنی.
زیانە سەرەکییەکان بریتین لە کەمبوونەوەی مژینی ئاسن بەهۆی تانینەکان، خراپی کوالێتی خەو، و دڵەڕاوکێ، و سەرئێشە، و زیادبوونی لێدانی دڵ کە بەهۆی زیادەڕۆیی لە کافاینەوە دروست دەبێت.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : healthline.com زیادەڕۆیی لە خواردنی چا کەمبوونەوەی مژینی ماددە خۆراکییەکان تانینی ناو چا دەتوانێت ڕێگری بکات لە مژینی ئاسنی نا-هیم کە دەتوانێت ئەمەش ناسن تێکبدات لە لەشدا بە تێپەڕبوونی کات. هەروەها دەبێتە هۆی کەمخەوی و دڵەڕاوکێ و زیادەڕۆیی لە خواردنی کافاین ئەگەر بێت و لە ڕۆژێکدا لە ٤ کووپ زیاتر چا بخورێتەوە دەبێتە هۆی نائارامی و دڵەڕاوکێ و تێکدانی شێوازی خەوتن.
خواردنی زۆری چا ناڕەحەتی لە هەرس دروست دەکات و سکچوون و خورانی گەدە و دڵەکزی گەڕانەوەی ترش دروست دەکات هەرواها ئەگەر بێت و ئەم قسانه بە کەسێک بڵێی کە زۆر حەز بە خواردنی چا بکات لەوانەیە باوەڕ نەکات بەڵام لە ڕاستیدا ئەگەری سەرئێشە، سەرگێژخواردن، یان سەرسوڕانە چونکە چا بڕێکی زۆر لە کافاینی تێدایە و زیانی تەندروستی هەیە بۆ سەر جەستە
بۆیە پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ڕۆژانە لە ٢-٣ کوپ چا بخورێتەوە بۆ ئەوەی لە مەودای سەلامەتدا بمێنیتەوە.






























































