ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
خواردنی خێرا یان فاست فوودەکان بە شێوەیەکی گشتی کالۆری زۆریان تێدایە و بەهەمان خۆراکی خۆراکە تەندروستەکان بە تەواوی تێدا نییە.
بەڵگەکان ئەوە پیشان دەدەن کە زیادەڕۆیی لە خواردنی بەرهەمە خێراکانی خواردنگەکان دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی هەبێت جا کاریگەری کورتخایەن بێت یان درێژخایەن.
بەپێی ماڵپەڕی جیهانی : medicalnewstoday.com ئێستا زۆرێک لە خواردنگە و فاست فوودەکان ناوەڕۆکی کوالێتی خواردنەکان دەخەنە روو، بەڵام ئەم روونکردنەوانەیە تەواوی زانیاری تەندروستی لەسەر خواردنەکە ناخاتە روو، تەنها بەشێکە لە بەرچاوکردنی ئەوەی کە ئایا خۆراکەکە تەندروستە یان نا. بە شێوەیەکی گشتی لە رووی خۆراکییەوە بێسنوورە زۆرجار رێژەیەکی زۆر شەکر و خوێ و چەوری تێر یان ترانس و چەندین ماددەی پارێزەر و پێکهاتەی پرۆسێس کراوی تێدایە، هەروەها دەکرێت زۆربەی ماددەی خۆراکی سودبەخشی تێدا نەبێت.
بەڵام هەموو خواردنە خێراکان خراپ نین و زیان بە جەستە ناگەیێنن ئەگەر بە ئاگادارییەوە بیکڕیت دەکرێت کاریگەری نەرێنی نەبێت لەسەر جەستە.
کاریگەرییە بەرچاوەکانی زۆر خواردنی فاست فوود؛
قەڵەوی و زیادبوونی کێش
کێشەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
تێکچوونی میتابۆلیک
تەندروستی هەرس و جگەر
دابەزینی ئاستی هۆشیاری
خواردنە خێراکان کە پرن لە کالۆری بەرز و کەم ماددەی خۆراکی بە شێوەیەکی زۆر دەخرێنە بازاڕەوە، نەمەش دەبێتە هۆی کەمی ماددە خۆراکییە بەرچاوەکان و کوالێتی خراپی خۆراک، بەتایبەتی لە هەرزەکاراندا





























































