فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان: وڵاتانی میانمار، چین و توركیا زۆرترین رۆژنامەنووسیان بەندكردووە
زاری كرمانجی :
لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسان، هێما بۆ ئەوە دەكات بەراورد بە ساڵی رابردوو كوژرانی رۆژنامەنووسان زیادیكردووە.
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە 140 وڵاتی جیهان سەربەخۆ كار دەكات و 600 ئەندامی هەیە، لە ڕاپۆرتی ساڵی 2022 ئاماری كوژران و دەستگیركردن و پێشێلكارییەكانی بەرامبەر رۆژنامەنووسانی لە جیهاندا بڵاوكردەوە و نیگەرانی خۆشی نیشاندا لەهەمبەر بەرزبوونەوەی ئاماری كوشتنی رۆژنامەنووسان و پێشێلكردنی مافەكانیان.
لە ئاماری فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان، ئەمساڵ 67 رۆژنامەنووس كوژراون و بەروارد بە ساڵی رابردوو 47 رۆژنامەنووس كوژرابوون، كەواتە كوژرانی رۆژنامەنووسان بەرزبۆتەوە بۆ % 30 ، هەروەها لە ئامارەكەدا هاتووە 375 رۆژنامەنووس دەستگیر كراون و ئێستا لە زینداندانەكان دەژن، كە زۆرترینیان لە میانمار، چین و توركیان بەندكراون.
هۆكاری كوشتنی رۆژنامەنووسان هەروەكوو لە راپۆرتەكەدا هاتووە بۆ بوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەناوچە جیاوازەكان دەگەڕێتەوە بە تایبەت شەڕی رووسیا و ئۆكرانیا، ئاڵۆزییەكانی هایتی و مەكسیك.