زاری کرمانجی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی عێراق تایبەت بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی ڕەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە .
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بڕی 50 ملیار و 292 ملیۆن و 213 هەزار دیناریان وەکو داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی نیسان بە شێوەی کاش خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەو سەرچاوەیە، ئاشکراشی کرد:” وەزیری دارایی عێراق رەزامەندیی داوە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسانی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت کە ئەگەری زۆر هەیە سبەی دووشەممە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان مووچەی فەرمانبەران خەرج بکرێت و بخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی کوردستان “.






























































