وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 600 هاوبەش سیستەمی سۆلاریان داناوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10/5/2026، وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستەمی سۆلاریان داناوە.”
هەروەها وەزارەتی کارەبا ئاماژەشی بە دوایین ئاماری بەشی ووزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی داوە کە بەم شێوەی خوارەوەیە:
– كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگاکە گەیشتوەتە زیاتر لە 91 مێگاوات كارەبا.
– تا رۆژی هەشتی ئەم مانگە، 3746 بەشداربووی کارەبا، سیستەمی سۆلاریان داناوە:
* ماڵان (3099) هاوبهش
* بازرگانی (525) هاوبەش
* پیشەسازی (15) هاوبەش
* کشتوکاڵ (100) هاوبەش
* کەرتی گشتی (7) هاوبهش




























































