دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ABC گووتی: “ئەگەر ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی راگەیشتبایە دژی وڵاتانی ناوچە و ئەروپاش بەكاری دەهێنا”.
تەرمپ زیاتر گووتی “ناتوانین ڕێگە بە ئێران بدەین چەکی ئەتۆمی هەبێت، چونکە ئەوان شێتن. ناكرێ ڕێگەیان پێبدەین دەستیان بە چەكی ئەتۆمی رابگات، ئۆباما ئەو کارەی کرد، ئەگەر من ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانم هەڵنەوەشاندبایە، ئێستا چەکی ئەتۆمییان هەبوایە و دژی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەنگە لەوەش زیاتر بەکاریان دەهێنا. دەزانن، لەڕاستیدا مووشەکیان هەیە کە ئێوە بینیتان کە دەتوانن بگاتە ئەوروپا.”
سەرۆكی ئەمریكا لە بارەی ئۆپەراسیۆنە جەنگییەكان دژی ئێران گووتی “من نەمگووتوە ئۆپەراسیۆنەكان كۆتاییان هاتووە، گوتم لە جەنگ شکستیان هێناوە، بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە تەواو بوون، هێزەكانمان دەتوانین بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە بچینە ژوورەوە و هەر ئامانجێک مەبەستیان بێت بیپێكن”.
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هەڵنەوەشێنرایەتەوە، “تا ئێستا چەکی ئەتۆمییان دەستدەکەوت و لە دژی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەنگە بۆ دوورتریش بەکاریان دەهێنا. تەنانەت موشەکیان هەبوو کە دەتوانێت بگاتە ئەوروپا”.
دۆناڵد ترەمپ لەم دواییانەدا هەڕەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەگەر ئێران پێشنیارێکی ئەم دواییەی ئەمریکا قبوڵ نەکات، بۆردومانەکانی ئێران دەستپێدەکاتەوە.




























































