سەردار قازی ـ سۆران:
هەڵكەوتەی گوندێكی 15 هەزار كەسین تیپێكیان دامەزراندووە و ساڵانێكە نەوە دوای نەوەی ئەم دەڤەرە لەو تیپە پێدەگەن بەخێرایی شوێنی خۆیان لەیانەكانی كوردستان بەگشتیی و ئیدارەی سۆران بەتایبەتی دەكەنەوە.
تیپی تۆپی پێی باڵەكیان، خاوەنی زۆرترین دەسكەوتی نێوەخۆ و دەرەكی بەروارد بەسەرجەم تیپەكانی ئێستای سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.
فەرهەنگ سەعدی، زێتر لە 15 ساڵە لەم تیپە یاریی دەكات و ئێستا كاپتنە، دێڕ بەدێڕ مێژووی تیپەكەی دەگێڕێتەوە: تیپەكەمان مێـژوویەكی كۆنی هەیە سەرەتا لەسەرجەم خولە ناوە خۆیەكان و دەرەوەی سۆران یەك تیپ مان هەبوو بەناوی باڵەكیان، بەڵام بەهۆی ئەوەی خەڵكی باڵەكیان كەسانێكی وەرزشدۆستن زیاتر لە ١٢ تیپ لەو تیپەی بوینەوە، ئێمە هەر بەبەهێزی ماینەوە هەرخولێك و پاڵەوانێتیەك هەبی ئێمە بەشدار بین، یەك دەبین لەو تیپانەی دەگاتە یاریی كۆتایی.
درێژەی پێدەدات: خاوەنی زۆر ترین نازناوین لەم سنوورە منیش وەك یاریزان و خزمەت كار ماوی ٢٠ ساڵ دەبی خزمەتی ئەو تیپە دەكەم وە شانازی بەو تیپەو بەوناوەكەی دەكەم ئێمە وەرزش دەكەین لەناو یاریگە.
فەرهەنگ ئامۆگاری یاریزانە لاوەكانیش دەكات: یەك ئامۆژگاری بۆ لاوانمان هەركات چونە ناو یاریگە بەرامبەر بەهەرتیپێك یان یاریزانێك بووی لەخۆتی بەگەورەتر مەزانە، هەروەها رێزی بەرامبەرت بگرە هیچ بێڕێزی پێمەكە.