بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ کۆماری ئیسلامی کۆتایی نایەت، تا ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی خۆی لەو وڵاتە لانەبات.
ناتانیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بەرنامەی “٦٠ خولەک”ی کەناڵی سی بی ئێس کە ئێوارەی یەکشەممە پەخش كرا، گووتی: “جەنگ کۆتایی نەهاتووە، چونکە هێشتا مادەی ئەتۆمی و یۆرانیۆمی پیتێنراو، کە پێویستە لە ئێران ببرێتە دەرەوە نەبردراوە هێشتا دامەزراوەی پیتاندن هەیە کە پێویستە هەڵبوەشێنرێتەوە”.
ئەم لێدوانەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە چارەنووسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بووەتە جێی سەرنجی سەرەکی گرژی و دانوستانەکانی ئەم دواییەی نێوان تاران و واشنتۆن.





























































