وەزارەتی کارەبای عێراق بە فەرمی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، بە مەبەستی کڕینی وزەی کارەبا بۆ تێپەڕاندنی وەرزی هاوین. ئەم هەوڵەی بەغدا لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە ڕووبەڕووی کورتهێنانێکی پێوانەیی لە بەرهەمهێنانی وزە بووەتەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئاشکرای کرد، کە خواستی وڵات لە وەرزی هاویندا دەگاتە 60 هەزار مێگاوات، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان تەنها 18 هەزار مێگاواتە. ئەمەش پشاندەری ئەوەیە کە عێراق لە ئێستادا تەنها دەتوانێت نزیکەی 30%ی پێداویستییەکانی ناوخۆ دابین بکات.






























































