مایک واڵتز، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سەرۆک دۆناڵد ترەمپ “هەموو دەرفەتێک” دەداتە دیپلۆماسی پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ هێرشە سەربازییەکان دژی ئێران.
واڵتز لە قسەکانیدا لە بەرنامەی “ئەم هەفتەیەدا”ی کەناڵی ABC News گووتی: بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە چی پێشێلکردنی ئاگربەستە و کەی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکییە سەربازییەکان، کاری ترەمپە”.
باڵیۆزی ئەمریکا زیاتر روونیكردەوە” کاتێک ناوبژیوانان، لەم حاڵەتەدا پاکستان، داوامان لێدەکەن پێش ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ بۆردومانی ئێران، دەرفەتێکی دیکە بدەینە ئەم دانوستانانە، پێموایە ئەوە هەڵبژاردنێکی تەواو گونجاوە بۆ سەرۆک ترەمپ”.
واڵتز جەختی لەوە کردەوە کە ترەمپ “هەموو دەرفەتێک دەدات بە دیپلۆماسی پێش ئەوەی بگەڕێینەوە بۆ شەڕەکان.”
ئەمە لە كاتێكدایە كە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئێران وەڵامی پێشنیارەكانی ئەمریكای لەبارەی راگرتنی جەنگ لە رێگەی بەرپرسە باڵاكانی پاكستانەوە گەیاندنە ئەمریكا.





























































