ئەمشەو یەکشەممە 10ـی ئایاری 2026 کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر یەکێک لە بەچێژترین یارییەکانی جیهان دەکرێت، ئەویش یاری ئێل کلاسیکۆ لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریاڵ مەدرید، لە گەڕی 35 خولی ئیسپانیا لە یاریگای سپۆتیفای کامپ نۆ.
هەردوو یانە پێشتر 263 کلاسیکۆیان بەرامبەر یەکتری کردووە و ریاڵ مەدرید خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە و جیاوازی بردنەوەکانیشیان لەگەڵ بارسێلۆنا تەنها 2 بردنەوەیە، واتە یانە شاهانەکە لە کۆی 263 کلاسیکۆ خاوەنی 107 بردنەوەیە و یانە کەتەلۆنیەکەش خاوەنی 105 بردنەوەیە.
ئامارەکانی کلاسیکۆ لە مێژوو:
263 یاری
107 بردنەوە ریاڵ مەدرید
105 بردنەوە بارسێلۆنا
ژمارەی گۆڵەکانیان لە کلاسیکۆ:
ریاڵ مەدرید 447 گۆڵ
بارسێلۆنا 439 گۆڵ
ئەنجامی کلاسیکۆ لە سانتیاگۆ:
131 یاری
73 بردنەوە بۆ ریاڵ مەدرید
34 بردنەوە بۆ بارسێلۆنا
ئەنجامی کلاسیکۆ لە کامپ نۆ:
132 یاری
71 بردنەوە بۆ بارسێلۆنا
34 بردنەوە بۆ ریاڵ مەدرید
گۆڵکارانی کلاسیکۆ:
لیۆنێل مێسی 26 گۆڵ
کریستیانۆ رۆناڵدۆ 18 گۆڵ
ژمارەی هاتریکەکانی کلاسیکۆ:
بارسێلۆنا 10 هاتریک
ریاڵ مەدرید 14 هاتریک
ئەو یاریزانانەی زۆرترین هاتریکیان لە کلاسیکۆ کردووە:
لیۆنێل مێسی 2 هاتریک ( 2007 و 2014 )
سانتیاگۆ بێرنابیۆ 2 هاتریک
گۆڵکارانی ئێستای کلاسیکۆ:
ڤینیسیۆس جونیۆر 7 گۆڵ
رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی 2 گۆڵ





























































