رۆژی 11ـی حوزەیرانی داهاتوو مۆندیالی 2026 بە میوانداری ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت و 48 هەڵبژاردە بەشداربووەکانیش ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵەوانێتیەکە دەستپێکردووە.
هەڵبژاردەی نەرویج بە سەرکردایەتی ئێرلینگ هالاند یەکێکە لە بەشداربووەکانی مۆندیالی 2026. چاوەڕێ دەکرێت فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئەو وڵاتە نزیکەی هەشت تۆن کەل و پەلی تایبەت بە هەڵبژاردەکەی رەوانەی ئەمریکا بکات کە ژمارەی ئەندامەکانی ئەو هەڵبژاردەیە پێک دێت لە 61 کەس.
ئارێ هوکستاد سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێی نەرویج لەمبارەوە دەڵێت ” ئێمە بەنیازین لەو ماوەیە کەل و پەلەکانمان رەوانەی ئەمریکا بکەین، ئەوەی پێویستمانە لەسەر بنەمای مەشقێکی ئاسایی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان داناوە و کەل و پەلەکان بەپێی ژمارەی ڕۆژەکان دیاریکراوە. بەهۆی کەشوهەوای ئەمریکاوە هەر شتێک پەیوەندی بە مەشق و خۆراکەوە هەبێت رەوانە دەکەین ”.
سەرین و دوو لێفە بۆ هەر کەسێک لە شاندی هەڵبژاردەی نەرویج داندراوە بەتانییە ئەمریکییەکان لە هۆتێلی مۆندیال لە گرینزبۆرۆ دەگۆڕدرێن. ئۆلا ساند پزیشکی هەڵبژاردەی نەرویج لەمبارەوە دەڵێت ” هەموو سەرینەکانمان تاقی کردووەتەوە لەسەر ئەو بنەمایەی کە ئایا یاریزانەکە لەسەر تەنیشت یان لەسەر پشت دەخەوێت. هەروەها لێفەیەکی هاوینە و لێفەیەکی فێنککەرەوەمان بردووە کە بۆ کاتی خەوتن زۆر باش و گونجاون ”.





























































