شەهلا سۆفی – زاری کرمانجی:
لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە دەریدەخەن کە یاریکردن و یاری ڤیدیۆیی تەنها بۆ منداڵان نییە؛ هەروەها گەورەکان دەتوانن بە یاریکردن بە یاریکردن باری دەروونی و شێوازی ژیانیان بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکەن.
توێژینەوە زانستییەکان دەریدەخەن کە کاتێک گەورەکان بەشداری چالاکییە یاریزانانە دەکەن، ئەوا سترێس باشتر بەڕێوەدەبەن و هەستی ئەرێنی زیاتر ئەزموون دەکەن و لە بەرامبەر ئاستەنگەکاندا زیاتر خۆڕاگر دەبن.
هەروەها توێژینەوەکان دەریدەخەن کە یاریکردن دەتوانێت هەستکردن بە پەیوەندی کۆمەڵایەتی و هاوسۆزی و ڕەزامەندی ژیان زیاد بکات، تەنانەت کاریگەری ئەرێنی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان نەوەکان هەبێت، بەجۆرێک جیاوازی تەمەن کەمتر هەست پێدەکرێت لەکاتی یاریکردندا.
بە واتایەکی تر یاریکردن لە تەمەنی گەورەییدا، لە کارلێکی سادە لەگەڵ کەسانی ترەوە تا خولیای داهێنەرانە، دەتوانێت وەک ئامرازێکی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی فشار و زیادکردنی دڵخۆشی لە ژیانی ڕۆژانەدا بێت، نەک تەنها خۆشییەکی بێ بایەخ.





























































