زاری كرمانجی-خەلیفان
کەمێك پێش ئێستا، له دۆڵی ئالانەی سنووری قه‌زای خەلیفان، باره‌گای حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به سێ موشەک کرانه ئامانج.
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه هێرشكراوه‌ته‌وه سه‌ر باره‌گاكانیان له دۆڵی ئالانه‌ی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مجه‌د حسێن په‌ناهی سه‌ركرده له كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ده‌ڵێت، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 12:45 خولهك بووه و به سێ موشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانیان.
ده‌شڵێت، “له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئێران به زیاتر 76 موشه‌ك و درۆن هێرشیكردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانمان.”





























































