ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێڕاق ئاشکرای دەکات، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ گفتوگۆی لەبارەی پێدانی کارەبا بە عێڕاق، بۆ وەرزی هاوین.
ئەحمەد موسا عەبادی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێڕاق ڕایگەیاند، لە وەرزی هاویندا، عێڕاق پێویستی بە ٦٠ هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، کەچی لە ئێستادا تەنیا ١٨ هەزار مێگاوات بەردەستە، ئەمەش وای کردووە تووشی کورتهێنان لە دابینکردنی کارەبا ببنەوە. ناوبراو دەشڵێت، دوای هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا-ئیسڕائیل لەگەڵ ئێران، هیچ بڕە کارەبایەک لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی عێڕاق نەکراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، عێڕاق بەر لە ڕووداوەکان، ڕۆژانە بە تێکڕا ١٢٠٠ مێگاوات کارەبای لە کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان دەکڕی. هەندێک کاتیش بڕەکەی دەگەشتە ١٨٠٠ مێگاوات.
ناوبراو ڕایگەیاند، ئێستا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هاوئاهەنگی و گفتوگۆ هەیە تا کارەبان پێ بدەن






























































