ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
شاجوانی گەردون، فلتیمە بوش، خەڵکی توشی سەرسوڕمان و شۆک کرد کاتێک لە نوێترین لێدوانەکانی داوای لە خانمان کرد بەشداری کێبڕکێی هەڵبژاردنی شاجوان نەکەن، لە کاتێکدا خۆی خاوەنی ئەو نازناوەیە.
فلتیمە بوش لە وەڵامێکدا سەبارەت بەوەی چی پێشنیار دەکات بۆ ئەو کچانەی حەزیان لە بەشداری ئەم جۆرە مەراسیمانەیە، وتی: «بە دڵسۆزییەوە، پێشنیاری بەشداری کردن بۆ هیچ کەس ناکەم.»
ئەو خانمە ئەزموونی بەشداریکردنی لەو پێشبڕکێیە بە “ترسناک” ناودەبرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێوەبەرانی مەراسیمەکە خانمی ڕاستەقینە هەڵنابژێرن. بە وتەی ئەو، ئەو کەسانەش قبوڵ ناکرێن کە لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان هاوتان، یان دەنگ و بۆچوونێکی سەربەخۆیان هەیە.
هەروەها ڕوونی کردەوە، کە پێی وابوو گرنگیی ئەو نازناوە لە چۆنیەتی بەکارهێنانیەتی، نەک تەنها بردنەوەی. بە بڕوای ئەو، کەسێک تەنها ئەو کاتە شایەنی ئەو نازناوە دەبێت کە پشتگیری لە پرۆژەیەکی مرۆیی بکات، بەڵام گوتی ئەو مەراسیمە بەو شێوەیە نەبووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە ساڵی ڕابردوو فاتیمە بوشی ٢٥ ساڵە، شاجوانی مەکسیک، توانی نازناوی شاجوانی گەردون بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستبهێنێت.




























































