پشتیوان كەریم -زاری كرمانجی:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراوی لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەكشەممە بەهای بەشێك لە دراوەكان ئاڵوگۆڕیان بەسەردا هات و دۆلار كەمێك رووی لە دابەزین كرد و تمەنیش بەرز بووەوە.”
نرخی دراوەكان:
100 دۆلار بە 150,100 دینارە.
100 دۆلار بە تمەنی ئێرانی 3 ملیۆن 650 هەزار تمەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1864 لیرە .
100 یۆرۆ بە 105 دۆلارە.
100 پاوەن بە 121 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,000 دیناری عێراقییە.
100 هەزار تمەنی ئێرانی 4,150 دیناری عێراقییە