تیپی تۆپی پێی كرێكاران
سەردار قازی ـ سۆران:
تیپی تۆپی پێی كرێكاران مێژووی دروستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2016، لە كۆمەڵێك لاو پێكهاتوون، سەرەتا لەلایەن یونس حەمەد سەرپەرشتی دەكران و بەشداری خولەكانیان دەكرد لەیاریگەكانی سۆران و دەورووبەری، لەیاریگەی گەورەی سۆران و خەلیفان و هەریر و چەندین شوێنی تر یاریی دۆستانەیان ئەنجامداوە ژمارەیەكی قوورسی تیپەكانی ئیدارەی سۆرانن. بەشێوەی فەرمی لە ساڵی 2016ـەوە تا ئەم ساتە بەشداری كاروچالاكییەكانی تۆپی پێ دەكەن ئیدارەی سۆران.
لە ئێستادا تیپەكە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانای دەڤەرەكەیە و لە زۆربەی كێبڕكێیەكاندا بە پاڵێوراوی سەرەكی دادەنرێت و ركابەری نازناوەكان دەكات. لە زۆربەی خولەكان كە بەشداری كردووە یاریزانەكانی توانیویانە نازناوی تاكە كەسی بەدەست بهێنن وەك باشترین یاریزان، گۆڵكار و باشترین گۆڵپارێز. كرێكاران، سەرەتا بە راهێنەرایەتی یونس حەمەد هاتە نێو كێبركێیەكان، ئێستا راهێنەری لاوی دەڤەرەكە، سەنگەر حسێن ماوەی زیاتر لەدوو ساڵە ئەو ئەركەی بە یاریدەدەرایەتی رێباز زبێر، گرتوەتە دەست و توانیویەتی جەند دەستكەوتێك بۆ تیپی تۆپی پێی كرێكاران بەدەست بهێنێت و تیپەكە بەردەوامە.
دەسكەوت و نازناوەكانی كرێكاران
پلەی یەكەمی خولی نایابی رواندز
پلەی دووەمی خولی نایابی رواندز
پلەی یەكەمی خولی پلە دووی سۆران
پلەی دووەمی خولی پلە یەكی سۆران
پلەی سێیەمی خولی نایابی سۆران
پاڵەوانی خولی شەھید فرسەت سۆفی دوو وەرز لەسەر یەك
پاڵەوانی خولی شەھید زوبێر حالی
دواین نازناویش پاییزی ئەم ساڵ بوو، كاتێك پلەی دووەمیان بەدەستهێنا، لە خولی وەفایەك بۆ هەردوو وەرزشوانی كۆچكردووی رواندز (شەفیق عەلی باویل و مەحموودی لاعیب)
كرێكاران، بوەتە قوتابخانەیەك بووە لە پێگەیاندنی چەندین یاریزانی لاو و ئەستێرە بەشێكی زۆری یاریزانە ئەستێرەكان سەرەتا لەم تیپە دەستیان بەیاریی كردن كردووە، ئێستاش ئەم تیپە خاوەنی كۆمەڵێك یاریزانی ئەستێرە و نایابە و بەردەوام هەوڵ دەدات بەشێك بێت لەجوانكردنی وەرزش و خزمەتكردنی وەرزشوانان بەڕۆحێكی وەرزشی و بەپشتیوانی سەرۆك و راهێنەر و ستافی تیپ و یاریزانان و هاندەرە دڵسۆزەكانی لەنێو كێبركێی خولەكانی سۆران بۆ تۆپی پێ بەردەوامە.