شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
توێژەران لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئاماژەیان دۆزیەوە كە بۆچی ژنان زیاتر تووشی نەخۆشی ئێم ئێس دەبن. بە گوتەی توێژەران، ڕەنگە جیاوازی هۆرمۆنەكان و كاركردنی سیستەمی بەرگری لەش ڕۆڵیان هەبێت لەم كارەدا.
لە توێژینەوەكەدا دەركەوتووە كە هەندێك لە خانەكانی بەرگری لە ئافرەتاندا كاردانەوەیان بەهێزتر دەبێت، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی بەرگری خۆكار وەك ئێم ئێس زیاد دەكات. هەروەها هۆرمۆنی ئیسترۆجین دەتوانێت كاریگەری لەسەر چۆنیەتی كاركردنی سیستەمی بەرگری لەش هەبێت.
نەخۆشی ئێم ئێس نەخۆشییەكی بەرگری خۆكارە كە سیستەمی بەرگری لەش هێرش دەكاتە سەر خانە دەمارییەكان و ژنان نزیكەی سێ هێندە زیاتر لە پیاوان تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
توێژەران هیوادارن ئەنجامی ئەم توێژینەوەیانە یارمەتیدەر بن لە پەرەپێدانی چارەسەری وردتر و كەسیتر بۆ نەخۆشانی تووشبوو بە ئێم ئێس.
توێژینەوەكە لە گۆڤاری IBRO Neuroscience Reports بڵاوكراوەتەوە































































