بەبڕیاری سەرۆك بارزانی فراكسیۆنی پارتی دەگەڕێتەوە بەغدا بۆ بەشداریكردن لە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق و متمانەدان بە كابینەی نوێی حكوومەت.
تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە كابینەكەی عەلی زەیدی دیاری نەكراوە، بەڵام پێ دەچێت ڕۆژی سێشەممە پەرلەكان كۆببێتەوە، پەرلەمانتارانی پارتییش بەشداری دانیشتنەكە بكەن و دەنگ بە كابینەكە بدەن.
سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا راگەیاند، ئامادەكاری دەكەن بۆ گەڕانەوە و ئەمڕۆ بەشێك لە پەرلەمانتاران دەگەڕێنەوە بەغدا و رەنگە بەشێكی دیكەشیان سبەی بگەنەوە بەغدا.





























































