شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات ئەو جۆرە خواردنەوەیەی کە ڕۆژانە دەیخۆیتەوە کاریگەری لەسەر ئەگەری تووشبوون بە پووکانەوەی ئێسک لە خانمانی بەتەمەندا هەیە.
لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر هەزاران ئافرەتی سەروو تەمەنی 65 ساڵ ئەنجامدرا، ئەوانەی بە بەردەوامی چایان دەخواردەوە، چڕی ئێسکیان زیاتر بوو. توێژەران پێیان وایە ئەو پێکهاتە دژە ئۆکسانانەی لە چادا هەن ڕەنگە یارمەتیدەر بن بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک.
لەبەرامبەردا زۆر خواردنی قاوە بەتایبەتی زیاتر لە پێنج کوپ لە ڕۆژێکدا پەیوەندی بە کەمبوونەوەی چڕی ئێسکەوە هەبووە، چونکە کافاین دەتوانێت هەڵمژینی کالیسیۆم کەم بکاتەوە.
توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کە ئەوان پێشنیار ناکەن کە قاوە بە تەواوی نەهێڵیت، بەڵام خواردنەوەی چای مامناوەند دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسک؛ بێگومان هێشتا کالیسیۆم و ڤیتامین D گرنگترین هۆکارن بۆ پاراستنی هێزی ئێسک.

































































