د.ئازا کامەران:
خوسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی ئامادەیە بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید بەڵام 10 مەرجی بۆ فلۆرینتینۆ پێرێز داناوە.
مەرجی یەکەمی مۆرینیۆ کە بە پێرێزی وتوە تا راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید وەربگرێتەوە ئەوەیە کە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە تەنها لە کۆنفرانسە رۆژنامە نوسییە فەرمییەکاندا لێدوان بۆ رۆژنامەکان دەدات و لێدوانەکانیش سنوردار دەبن لە تیپی یەکەمدا.
مەرجی سێیەمی راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کە بە پێرێزی وتوە ئەوەیە کە دەیەوێت وتەبێژێکی فەرمی خۆی هەبێت تا مامەڵە لەگەڵ بابەتەکانیتر بکات چونکە پێیوایە لە ئەزمونی رابردوویدا زۆر ماندوو بووە بە بابەتەکانی ترەوە.
مەرجی چوارەمی مۆرینیۆش ئەوەیە کە دەیەوێت ستافێکی راهێنەرایەتی خۆی لەگەڵدا بێت و پشت بە پینتۆسی راهێنەرێکی توانای جەستەیی نابەستێت، وە کێشەش نابێت ئەگەر ئەلڤارۆ ئەربێلوا لە ستافەکەیدا بوونی هەبێت.
باسی لەوەشکردووە کە مەرجەکانی تری مۆرینیۆ ئەمانەن، نابێت هیچ کەسێک دەستوەردان لە کارەکانیدا بکات بەتایبەت لە پێکهاتەدا، پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ دەستەی پزیشکی یانەکەدا هەبێت، دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببن و تەنها لەگەڵ پێرێزیش پەیوەندی هەبێت لە یانەکەدا، نابێت یانەکە گەشتی ئەمریکا یان وڵاتانی دوور بکات بۆ ئەنجامدانی یاریی دۆستانە چونکە یاریزانەکان هیلاک دەبن، کۆتا مەرجیش ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک گفتوگۆ لەسەر ئەو مەرجانە ناکات و ئەگەر یەکێکیان جێبەجێ نەکریت ئەوا راهێنەرایەتی یانەکە وەرناگرێت.
ڤالێنتین لە کۆتاییدا ئاشكرایکردووە، پێرێز بە مۆرینیۆی وتوە لە داهاتووتردا گفتوگۆ دەکەنەوە و تا ئەم ساتە بڕیاری کۆتایی لەسەر دیاریکردنی راهێنەری نوێ نەداوە کە ئەو ئەرکە بە کێ دەسپێرێت.


































































