ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگە، لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لە سنووری قەزای چۆمان ژمارەیە سەرپێچیکاری ژینگە سزا دران
ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی ئاشکرای دەکات ژمارەیەک هاووڵاتی لە کوێستانی چیاکانی قەزای چۆمان، زیانیان بە گوڵە شلێرەکانی ناوچەکە گەیاندووە و بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگەکە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار، سەرپێچیکاران لەلایەن بنکەی پۆلیسی حاجی ئۆمەرانەوە دەستگیر کراون و ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی کراونەتەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، بەپێی مادەی ٣١ـی بڕگەی چوارەم لە یاسای ژمارە ٨ـی ساڵی ٢٠٠٨ـی دەستەی پاراستن و چاککردنەوەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئەم کردارە بە سەرپێچی ژینگەیی هەژمار دەکرێت. هاوکات بەپێی قەبارەی سەرپێچییەکە، دادوەر پاڵپشت بە ماددەی ٤١ و ٤٢ بڕیار لەسەر ئاستی سزاکە دەدات.


































































