زاری كرمانجی-چۆمان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی كردەوە: ” ئاگادار كراینەوە لەڵایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ ڕەشاد ئەحمەد عەولا، لەهەبوونی رووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری لێكدان لە دەروازەی قەزای چۆمان، لەلایەن ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب دێر و نیسان سێنترا “.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” خۆش بەختانە لە ڕووداوەكەدا زیانی گیانی نەبوو، داوا لەشوفێران دەكەین پابەندی خێرای دیاری كراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.


































































