ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئەم گرێبەستە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە پنتاگۆن ڕێککەوتنێکی لەگەڵ حەوت کۆمپانیای زەبەلاحی تەکنەلۆژی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنانی AI لە سیستەمی پۆلێنکراودا.
کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژی مایکرۆسۆفت و گووگڵ و xAI دەڵێن ڕێگە بە حکومەتی فیدراڵی ئەمریکا دەدەن دەستی بگات بە مۆدێلە نوێیەکانی زیرەکی دەستکرد بۆ تاقیکردنەوەی ئاسایشی نیشتمانی.
سەنتەری ستاندارد و داهێنانی AI (CAISI) لە وەزارەتی بازرگانی ڕۆژی سێشەممە ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند لەکاتێکدا نیگەرانن سەبارەت بەو توانایانەی کە مۆدێلی تازەی Ai کە دەتوانێت داتا و زانیقری پێشکەش بە هاککەران بکات ئەگور بێت و بەتەواوی گرنگی بە ئاسایشی نەدرێت.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنە نوێیە ڕێگە بە حکومەتی ئەمریکا دەدرێت پێش بەکارهێنان و جێگیرکردنی مۆدێلەکان دەست بکەن بە هەڵسەنگاندن و ئەنجامدانی توێژینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابن لە تواناکانی مۆدێلەکانی Ai و مەترسییە ئەمنییەکانیان هەروەها پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵات لە هەمان کات دا مەترسیە بۆ سەر کاری کارمەندان و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن و کەمکردنەوەی مووچەی کارمەندان و زیاتر بڕواکردن و کارکردن لەسەر تواناکانی مۆدێلەکانی Ai و گرنگی نەدان بە تواناکانی کارمەندانی کۆمپانیاکان.


































































