دوای چەند خولەکێک لەدەستپێکردنی دادگایی کردنی لاهور شێخ جەنگی، دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.
کاتژمێر 10:15 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئایاری 2026، دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی لەدادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی دەستیپێکرد.
فێنک ئەحمەد، بەرپرسی پێشووی ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لەێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتی، دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 14-5 دواخرا. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان چاوەڕوانی بڕیاری دادگا دەکەن و دوای ئەوە هەڵوێستی فەرمی “بەرەی گەل” و لایەنگرانی لاهور شێخ جەنگی رادەگەیەنرێت.
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکەش، فێنک ئەحمەد روونی کردەوە، دوای خوێندنەوەی پەڕاوەکان دادگا بڕیاری داوە دانیشتنەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دوا بخات.


































































