كەش ناسێكی كوردستان پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە بچن و تا 37 پلەی سەدی.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند” رۆژی پێنجشەمە لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی رووی کردۆتە ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە و لە رۆژی هەینییەوە بەگشتی کاریگەرییەکانی کۆتایی پێدێت و هێدی هێدی پلەکانی گەرما دەست بەبەرزبوونەوە ئەکەنەوە لەگەڵ بەردەوامی سەقامگیری کەشوهەواو ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری ساماڵ ئەبێت ، لەهەفتەی داهاتووەوە بەتایبەت لە رۆژانی ١٠ و ١١ی مانگ بەدواوە تا ٢٠ی مانگ لە ناوچەکانمان قۆناخێکی نوێ لەبەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەستپێدەکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستانی بەرگەهەوا و بەردەوامی سەقامگیری کەش ، بەگشتی لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان بەرزترین پلەکانی گەرما لە ماوەی ئاماژەپێکراودا لەنێوان ٣٥ تا ٣٧ پلەی سەدی بەرزدەبنەوە و کەشی هاوینە لەو ناوچانەدا دەستپێدەکات لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و هەولێر و دهۆک و ئیدارەی سۆران و راپەرینیش بەرزترین پلەی گەرمی لەنێوان ٢٩ بۆ ٣٢ پلە بەرزدەبنەوە “.


































































