زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری کرمانجی گووت:” دانیشتوانی سۆران و گوندەکانی بالەکیان، مەجیداوا، هاودیان، مەزنێ، سارداو و دەوروبەری ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی پێنج شەممە لە نێوان کاتژمێر 9 بۆ 10ـی بەیانی لە چاڵاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ، بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵدەستێت بە لەنابردنی ژمارەیەک مین لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆڕەز، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە دەبیسترێت.
ڕابەر ئەنوەر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، دەشڵێت:”بـۆیە داوا دەکەین کە هاووڵاتییان بۆ هیچ مەبەستێک لە چیای گۆڕەز نزیک نەبنەوە و لــەکـــاتـــی بـیـسـتـنـی دەنـگی تەقینەوەکە نــــیــــگەران نەبن.


































































