زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بڵاوی کردۆتەوە، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتیی گەشتیاران و ڕێگریکردن لە دروستبوونی جەنجاڵی لە ڕێگاوبان و ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ.
هاتووچۆی سۆران، ئەوەشی خستۆتەڕوو، قەدەغەی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و مۆتۆرسیکل لە ڕۆژانی کۆتایی هەفتەدا لە رێگای حاج ئومەران -سپیلک -هەولێر و بە پێچەوانەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- ڕۆژانی پێنجشەممە: لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تاوەکو ١ی شەو.
٢- ڕۆژانی هەینی: لە کاتژمێر ٧ی بەیانی تاوەکو ١ی شەو.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن مۆتۆرسیکلەکان دەکەینەوە، هەر سەرپێچیکارێک لەو کاتانەی دیاریکراون بەو ڕێگایانەدا بڕوات، لە ڕێگەی کامێراکانی (پۆینت تو پۆینت ، جێگر و خولاو) و مەفرەزەکانی هاتووچۆ سزای دارایی بۆ تۆمار دەکرێت.
داواش دەکەن، لە هەموو لایەک پابەندی ڕێنماییەکان بن، لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و هاتووچۆیەکی سەلامەت بۆ هاونیشتمانیان و دووربوون لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
ئەم رینماییە لە روژی پینج شەمە ریکەوتی٧ /٥/ ٢٠٢٦ کاری پی دەکریت


































































