لە شاری کەرکووک حاڵەتێکی گومانی تووشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمار کرا، نەخۆشەکە ئافرەتێکە و لەژێر چاودێرییەکی توندی پزیشکیدایە.
ڕۆژی چوارشەممە 6ـی ئایار، سەرچاوە پزیشکییەکان ڕاگەیاند، ئافرەتێکی تەمەن 43 ساڵ بە ناوی (ش. خ. م)، دانیشتووی گوندی چیمەنە و ژنی ماڵە، گومان دەکرێت تووشی پەتای تای خوێنبەربوون بووبێت، چونکە نیشانەکانی پەتاکەی تێدا دەرکەوتووە و بەهۆی ناجێگریی دۆخی تەندروستییەوە، لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک کەرەنتین کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، نموونەی پشکنینیان بۆ ئافرەتەکە ئەنجام داوە و ڕەوانەی بەغدا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەنجامی کۆتایی پشکنینەکە نەگەڕاوەتەوە.


































































