دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو سەرکەوتنە سەربازییە گەورانەی لە هەڵمەتەکانیاندا دژی ئێران بەدەستیان هێناوە، و لە وەڵامی داواکاریی وڵاتی پاکستان و چەند لایەنێکی دیکە، بڕیارێکی نوێیان داوە.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە وێڕای هەبوونی پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکاندا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر، هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ڕاگرتنی کاتیی “پڕۆژەی ئازادی” (جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز). ئەم هەنگاوە وەک تاقیکردنەوەیەک دەبێت بۆ زانینی ئاستی جیدییەتی ئێران لە واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆتایی، لە کاتێکدا ترەمپ جەختی کردەوە کە گەمارۆ ئابوورییەکان بە هەموو توندی و کاریگەرییەکەیانەوە بەردەوام دەبن.


































































