زاری كرمانجی-سۆران
لە یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی سەرپەرشتی خولی پڵنگی ڕەش ئەم بڕیارانە دران:
پێشەکی فۆرمی خۆ تۆمارکردن لەم پۆستە هەیە دانلودی بکەن و چاپی بکەن بۆخۆتان پەلە مەکەن لە پرکردنەوە کاتی زۆرتان هەیە تا ٧/١ چونکە کە فۆرمەکەمان وەرگرت بە هیچ شێوەیەک گۆرانکاری ناکرێت لە ناوەکان.
مەرجەکانی بەژدار بوون و ڕێنماییەکان:
١دوای وەرگرتنی لیستی ناوەکان گۆڕانکاری لەناوەکان ناکرێت و پێویستە سەرجەم یاریزانەکان کۆپیەکی کارتی نیشتیمانی هاوپێچ بکەن لەگەل ناوەکانیان. ٢یەک پۆشی تیپەکە، پێویستە سەرجەم یاریزانەکان تاخمی کامل بێت درێس و شۆرت و گۆرەوی دڕێژ، بە هیچ شێوازێک چاوپۆشی لەم یاسایە ناکرێت.
٣بوونی لۆگۆی خولی پڵنگی ڕەش لە سەر ملی چەپی درێسەکە. ٤بوونی لۆگۆی تیپەکە لەسەر درێسی تیپ.
٥_یاریەکان لەهەر کاتژمێرێک دابنرێن ١٥ خولەک پێش یاری ئامادە نەبیت بە دۆڕاو لە هەژمار دەدرێت و بەدەر لە رووداوێکی نەخوازراو.
٦-لە ئەگەری بوونی ناوی یاریزان لە دوو تیپی جیاواز دا یاریزانەکە دەبێتە قوربانی و سڕ دەکرێت لە خولەکە.
٧-هەموو تیپێک پێویستە لۆگۆی خۆی هەبێت و وێنەیەکه کاملی تیپەکە و ئەگەر سۆشیال میدیای خۆی هەبێت باشتر.
لەگەل ڕێز و سوپاسی دەستەی سەرپەرشتی خول بەڵام ئەم رێنمایانە بەهیچ شێوازێک دەستکاری ناکرێن و چاوپۆشی لێ ناکرێت، بەبوونی هەر کێشە و لێک تێنەگەیشتن پەیوەندی بکەن بە.
٠٧٥٠٤٤٧٢٠٥٣
رێبوار سوار


































































