ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
یاریزانانی یاری ڕەگبی جیهانی ڕازینین بەو بڕیارەی کە دراوە لەسەر قەبارەی تۆپی ڕەگبی کە بچوک کراوەتوە و دەبێ لەمەو بەدوا یاریزانانی ڕەگبی بەو قەبارەیەی تۆپ یاری بکەن.
زۆی هاریسۆن، یاریزانی یاری ڕەگبی ئینگلتەرا دەڵێت، بڕیاری یاری کردن بە تۆپی بچووکتر بۆ زنجیرەی جیهانی WXV لە پاییزی ئەمساڵدا “خراپترین بڕیارە کە دراوە”.
تۆپی قەبارە 4.5 – نزیکەی 3% بچووکترە، بەڵام هەمان کێشی قەبارەی پێنجی هەیە بۆ پاڵەوانێتییەکە لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم بەکاردەهات، یانەی ڕەگبی جیهانی لە مانگی نۆڤەمبەردا تاقیکردنەوەیەکی بۆ یاریزانە مێینەکان لە خولی پلە یەکەکانی حەوت ئەنجامدا و مانگی ڕابردووش ڕایگەیاند کە تۆپە بچووکەکان لەلایەن باشترین یاریزانانی جیهانەوە لە داهاتوودا بەکاردەهێنرێن کە 15 یاریزانی یەک لایەنە لە WXV،
ئینگلتەرا سێ جار ڕووبەڕووی کەنەدا بۆتەوە کە لە یاری کۆتایی جامی جیهانی ڕەگبی ساڵی ڕابردوودا لێی بردەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی نمایشە نوێیەکەی ڕەگبی تێستی ئافرەتان. هەروەها بڕیارە یانەی ڕۆز سوورەکان لە یاریگای خۆیان بەرامبەر ئوسترالیا و نیوزلەندا لە ماوەی هەشت هەفتەی نێودەوڵەتیدا یاری بکەن.
هاریسۆن بە بی بی سی سپۆرتی وتووە، “ئەمە خراپترین بڕیارە کە تا ئێستا دراوە”،
زۆی هاریسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە قەبارەی پێنج کەمتر یاریم نەکردووە.


































































