ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین، بەرکەوتووانی مین لە دوو قەزای سەر بە ئیدارەی بەسەر دەکاتەوە کە ئەمساڵ بەهۆی بەرکەوتنیان بەر مین، بەشێکی جەستەیان لە دەست داوە
عەلی عەدبدوڵڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لە قەزاکانی چۆمان و ڕواندز، بە ئاماددەبوونی نوێنەری خاچی سوری نێونەتەوەیی و بەرپرسی قوڕبانیانی مین لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین-هەولێر، سەردانی دوو ماڵ لە قوربانیانی مین کرا.
ئەوەش دەخاتەڕوو: ” هاوکاری ڕێکخراوی خاچی سووری نێونەتەوەیی پێشکەشی ئەو کەسانە کرا کە قوڕبانی مین بوون و بەشێکی جەستەیان لەدەستداوە.


































































