زاری كرمانجی
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەری رێککەوتنێک هەیە لەگەڵ ئیران بۆ کۆتایی پێهێنانی شەڕ و درێژکردنەوەی ئاگربەست، نرخی نەوت بۆ دووەم رۆژی یەک لەدوای یەک رووی لە دابەزین کرد.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بۆ رادەستکردنی لە مانگی حەوتدا 1 دۆلار و 52 سەنت دابەزی و بە 108 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بۆ رادەستکردنی لە مانگی شەشدا 1 دۆلار و 50 سەنت دابەزی و بەرمیلێکی بە 100 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


































































